نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پۆلیسی راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی “ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی به‌ پێغه‌مبه‌ر ناساندبو” بڵاوكرده‌وه‌

پۆلیسی راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی “ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی به‌ پێغه‌مبه‌ر ناساندبو” بڵاوكرده‌وه‌

پۆلیسی راپەڕین لە روونکردنەوەکەدا ئاماژەی بە ئەوە داوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک لەناو بازاڕی ڕانیە خۆی بە پێغەمبەر ناساندووە و لەلایەن هاووڵاتیان هێرشی کراوەتەسەر، بەڵام ئەو هاووڵاتیە باری دەروونیی ناجێگیرە و پاش ئەوەی خەڵک لێ کۆبووەتەوە هێزەکانی پۆلیسی راپەرین گەیشتوونەتە ناو بازاڕ و ڕزگاریان کردووە.

پۆلیسی راپەرین داواش لە هاووڵاتیان دەکات کە ڕەچاوی باری دەروونیی ئەو جۆرە کەسانە بکەن و بەچاوی ڕێزەوە سەیریان بکەن کە لەناو کۆمەڵگا بە بەخشراو ناودەرێن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *