نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌هۆی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ دۆخی كوردستان به‌رده‌وام به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌ڕوات

به‌هۆی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ دۆخی كوردستان به‌رده‌وام به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌ڕوات

بەهۆی شەڕە بەردەوامەکانی گه‌ریلاكانی پەکەکە سوپای توركیا دۆخی ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان رۆژ دوای رۆژ ئاڵۆزتر دەبێت.

شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، هاوكات سوپای توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌‌ تۆپبارانكردن و بۆردومانكردنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی قه‌زای ئامێدی، به‌ پێی زانیارییه‌كان. سوپای توركیا له‌و ناوچانه‌ی خاڵی پشكنینیان داناوه،‌ ده‌ستیان به‌ داربڕین كردووه، خەڵکی ئەو ناوچانەش بەهۆی هێرشەکانی پەکەکە و سوپای توركیا زیانێكی زۆری ماددییان به‌ركه‌وتووه‌.

شایه‌نی باسه‌ بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە گوندە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بیانووی داوەتە تورکیا ناوچەکە بۆردومان بکات و لەشکرکێشی زیاتر بکات.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *