
رۆژنامەنووسێك ئاشكرای دەكات كە هاوسەرۆكانی یەكێتیی لە پەنای باسكردنی ئازادییەوە خەریكی چەتەگەرین و ئەو ئازادییەی لە سلێمانیش دروستیان كردووە، تەنیا بۆ جنێودانە بە حكوومەت.
د. فازڵ عومەر، سهرنووسهری رۆژنامهی (ئهڤرۆ)ی رۆژانه كه له دهۆك دهردهچێت، راگەیاند، هاوسەرۆكانی یەكێتی ماوەیەكە بەردەوام باسی ئازادی دەكەن و بگرە سلێمانیش لەسەر بنەمای شارچێتی دەخەنە پێش شارەكانی دیكە لە رووی ئازادییەوە، ئەمە جگە لەوەی دهیانهوێت تۆوی شارچێتی بچێنن، ”لە پەنای باسكردنی ئازادییەوە خەریكی چەتەگەرایین و ئازادی لای ئەوان ئەوەیە كە پەلاماری حكوومەت و سەربەخۆخوازان و هەر كەسێك بدرێت كە لە خەمی هەرێمی كوردستاندایە.
ڕوونیشی كردەوە، لە هەر وڵاتێكدا یاسا سەروەر نەبێت و هەر حزبەی خۆی بە سەرووتر لە یاسا بزانێت وەك ئەوەی یەكێتی دەیكات، دەرئەنجامەكەی بە زیانی خەڵكی دەشكێتەوە، ئەوەتا دەبینین سلێمانییەكان لە ژێر مەترسیی تووشكردنیان بە شێرپەنجە و ماددەی بەسەرچوو و هۆشبەردان.
ئەو رۆژنامەنووسە پێیوایە كە نیو سەرۆكانی یەكێتی دەزانن دۆخی حزبەكەیان باش نییە و یەكێتییەكانیش دەنگیان پێ نادەن، بۆیە فرمێسك بۆ هەندێك شوێنی وەك دهۆك دەڕێژن و كەیسی یاسایی دادگاكان بە سیاسی دەكەن، لە كاتێكدا كەیسی حوكمدراوانی بادینان لە دادگا بڕیاری لێ دراوە و تەمیزیش كراوەتەوە.
دووپاتیشی كردەوە كە دهۆك و بادینان بە گشتی، بڕبڕەی پشتی كوردستانە و خەڵكەكەی لە خەمی پاراستنی قەوارەی كوردستاندان و ناچنە نێو ئەجێندای خیانەتكارانەوە.