
دڵنیا مه‌حموود به ته‌له‌فۆنێك له پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه به‌بێ ئاگاداری خۆی، له شوێنه‌كه‌ی كه‌سێكی تر داده‌نرێت و فه‌رمانی وه‌زاری له دوورخستنه‌وه‌ی پێشان نادرێت و ئاراسته‌ی كارگێڕی فه‌رمانگه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
دڵنیا مه‌حموود خوشكی ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری یه‌كێتی بووه، ئێسته به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كۆنگره نه‌بووه به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، له ماڵه‌وه دانیشتووه و كاری حزبی ناكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری لابراوی گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، ڕاگه‌یاند، به‌بێ ئاگاداری خۆم ته‌له‌فۆنێكم بۆ كرا و پێیان گوتم له پۆسته‌كه‌ت نه‌ماوی، ئه‌و پۆسته پۆستێكی سیادییه، به‌ڵام بۆ لابردنم له‌و پۆسته له ڕووی ئیدارییه‌وه هیچ هۆكارێك نابینم.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و ڕۆژه‌ی ته‌له‌فۆنم بۆ كرا و ئاگادار كرام له پۆسته‌كه‌م دوور خراومه‌ته‌وه، فه‌رمانی وه‌زاری ئه‌و به‌ڕێزه‌م بینی خراوه‌ته شوێنی من، ته‌نانه‌ت به منیشیان نه‌دا و ئاراسته‌ی كارگێڕییان كرد.
دڵنیا مه‌حموود له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه به‌هۆی براكه‌یه‌وه له پۆسته‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، ئێمه هیچ كه‌موكوڕییه‌كمان نه‌بووه به‌رانبه‌ر به حزب و نیشتمان، خزمه‌تكاری وڵات بووین و خوێنمان بۆی داوه، من سوێندی یاساییم خواردووه و هه‌میشه خزمه‌ت ده‌كه‌م، ده‌بێت ئه‌وانه وه‌ڵامی پرسیاره‌كه بده‌نه‌وه كه به‌بێ پرسی خۆمان له پۆسته‌كه‌مان دووریان خستووینه‌ته‌وه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە