
به‌شێك له سه‌ركرده و په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له ڕێگه‌ی لێدوان و ڕه‌فتاره‌كانیان زیان به پێوه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و حزبه كوردییه‌كانی تر ده‌گه‌یه‌نێت.
عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حزبیدا، ڕایگه‌یاند:” ده‌مانه‌وێت پێوه‌ندێكی ته‌ندروستی دۆستاییهتیمان له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی كوردستان هه‌بێت و به‌یه‌ك شێوه.
به‌هۆی لێدوانه‌كانی به‌شێك له به‌رپرسانی كۆمه‌ڵ و سۆران عومه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مان پێوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵ له گه‌ڵ حزبه‌كان به‌رده‌وام له گرژیداییه.
عه‌لی باپیر وتویه‌تی: له هیچ به‌رپرسێكی باڵا بۆ خواره‌وه له هیچ به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵ قبووڵ ناكه‌ین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له ڕێگه‌ی لێدووانهكانی زیان به پێوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵ بگه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ حزبه‌كان ،ده‌مانه‌وێت پێوه‌ندییه‌كی ته‌ندروستمان هه‌بێت.
ئا: كرمانج حسين مصطفى