
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند مانگی ڕابردوو بڕیاریدا،هێزێكی سه‌ربازی له پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس پێكبهێندرێت و له ده‌روازه‌كانی بازرگانی جێگیربكرێن بۆ ڕێگه گرتن له قاچاخچییه‌تی و خۆدزینه‌وه له باج.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه ده‌ڵێ، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت به وه‌زیره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی وتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم هێز بنێردرێت بۆ ده‌روازه‌كانی بازرگانی.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، قوباد تاڵه‌بانی به ڕونی دژایه‌تی ئه‌وه ده‌كات مه‌رزه‌كانی بازرگانی كۆنتڕۆڵبكرێت و ڕێگه بگیردرێت له قاچاخچییه‌تی و خۆدزینه‌وه له باج و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهات بۆ وه‌زاره‌تی دارایی.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، سه‌رۆكی حكوومه‌ت مه‌سروو بارزانی وتویه‌تی، با یه‌كه‌م جار هێزه‌كه بڕوات ده‌روازه بازرگانییه‌كانی سنوری دهۆك و هه‌ولێر كۆنتڕۆڵبكرێت ئه‌وكات هێز بڕواته ده‌روازه بازرگانییه‌كانی سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه.
دژایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه‌كانی بازرگانی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه برا و ئامۆزاكانی له‌و ده‌روازانه قاچاخچییه‌تی ده‌كه‌ن و داهاتی گومرگ ده‌دزن و هیچ بڕه پاره‌یه‌كی ناگه‌ڕێننه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە