
شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ له بری كۆسره‌ت ره‌سووڵی باوكی و ده‌ربازی برای، ئێسته ده‌ستی به جووڵه له‌ناو یه‌كێتی كردووه و له زۆر له‌و كۆبوونه‌وانه‌یشی كه له‌گه‌ڵ كادر و مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی ئه‌نجامی ده‌دات، به ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له لاهوور جه‌نگی نیو سه‌رۆكی یه‌كێتی و سه‌رده‌سته‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات.
شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری كردووه و پێش گه‌یشتنی، ته‌واوی لایه‌نگرانی یه‌كێتی له هه‌ولێر له مه‌ڵبه‌نده‌كه‌دا كۆ كراونه‌ته‌وه و دواتر كۆبوونه‌وه‌یان پێ كراوه.
هه‌رچه‌نده نووسینگه‌ی شاڵاو كۆسره‌ت ژماره‌یه‌ك وێنه و چه‌ند وته‌یه‌كی ئه‌ویان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رای گه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای كۆسپ و رێگرییه‌كان، ده‌بێ هه‌موومان ده‌ست له‌ناو ده‌ست پێشانی بده‌ین كه هه‌ولێرییه‌كانی ناو یه‌كێتیی كێن.
شاڵاو كۆسره‌ت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له لاهوور جه‌نگی كردووه و به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاماده‌بووی كۆبوونه‌وه‌كه، “شاڵاو گوتوویه‌تی بۆ كه‌س نییه ده‌ستوه‌ردان له‌ناو كاروباری یه‌كێتی له سنووری هه‌ولێر بكات”.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه كه یه‌كێَتییه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وام له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سووڵه‌وه پارێزراون، ئێسته كه‌سێك كه هاتبێته پێشه‌وه له‌ناو ئه‌و حزبه، ناتوانێ هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێ و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رپه‌چی ده‌ده‌ینه‌وه. هه‌رچه‌نده له قسه‌كانی ناوی لاهووری نه‌هێناوه، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه مه‌به‌ستی لاهوور جه‌نگی بێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە