
سه‌ید حه‌سن شێخانی كاندیدی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له بازنه‌ی كه‌ركووك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كرێت ئه‌گه‌ر شاره‌كه به‌جێ نه‌هێڵێت.
دووای 16ی ئۆكتۆبه‌ر یه‌كێتی به‌هاوكاری لایه‌نه میلشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌وڵی ڕاوه‌دوونانی به‌رپرسانی حزبه كوردییه‌كانی ده‌ست پێكردووه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و سه‌رنه‌گوم كردنیانی لێكردووه، سه‌ره‌تا له سه‌ركرده و كادیرانی پارتی ده‌ستی پێكردن پاش ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی میلشیكان هه‌ڵی ده‌كوتایه سه‌ر ماڵه‌كانیان هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كرن و له كه‌ركوك ده‌ری ده‌كردن و ماڵ و مڵ كه‌كه‌یانی داگیر ده‌كردن.
له ئێسته‌دا و به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڕۆین، حزبه كوردستانه‌كان جگه له گۆڕان و یه‌كێتی به لیستی جیا به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه.
له ئێسته‌دا له لایه‌ن دژه تیرۆری یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له كاندیده كورده‌كان ده‌كه‌ن ده‌بێت كه‌ركووك به‌جێ بهێڵن، حه‌سن شێخانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كاندید بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه نامه و گوله‌ی فیشه‌ك فڕێ دراوه‌ته ماڵه‌كه‌ی ده‌بێت به زوترین كات كه‌ركووك به‌جێ بهێڵێت.
له بوونی په‌ڵه‌ی ڕه‌شی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ڕۆشته‌وه‌ی پارتی و حزبه‌كانی تر بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركووك مه‌ترسی لای ئه‌و حزبه خاك فرۆشه دروست كردووه، ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كاندیده‌كانی متمانه‌ی گه‌ل به‌ده‌ست نه‌هێنن و سزا بدرێن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە