نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: تاقمه‌ خۆفرۆشه‌كه‌ی یه‌كێتی سه‌تان ملیۆن دۆلار ده‌دزن ده‌تواندرێت چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتێژی بۆ سلێمانی پێ جێبه‌جێ بكرێت

به‌په‌له‌: تاقمه‌ خۆفرۆشه‌كه‌ی یه‌كێتی سه‌تان ملیۆن دۆلار ده‌دزن ده‌تواندرێت چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتێژی بۆ سلێمانی پێ جێبه‌جێ بكرێت

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، مانگانە زیاتر لە 30,000,000 سی ملیۆن دولار لە داهاتی سنوورەکانی سلێمانی بۆ چەند کەسێکی دەسترۆیشتوو لە سەرکردایەتیی یەکێتی دەڕوات و ناگەرێتەوە بۆ خەزێنەی حکوومەت.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد کە بەم هۆیەوە ئامادە نین ڕێگە بە چاکسازیی حکوومەت لە خاڵە سنوورییەکان بدەن.
سەرچاوەکە جەختی کردەوە کە هەر ئەم کەسانە حکوومەت تاوانبار دەکەن گوایە پارەی پێویست بۆ پرۆژەکانی سلێمانی تەرخان ناکات. گوتیشی: “ئەگەر ئەو پارە دزراوە بگەڕێتەوە بۆ داهاتی گشتی، بێگومان لە پرۆژەکانی سلێمانی خەرج دەکرێت”.

سەرچاوەکە ئەوەشی درکاند:”لە سەرەتای 2020ەوە تا ئێستا زیاتر لە 500,000,000 پێنج سەد ملیۆن دۆلار لە لایەن ئەو بەرپرسانەوە بردراوە و نەگەراوەتەوە داهاتی گشتی”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە داعش خەریکی خۆرێکخستنەوە و پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگەیە، کەچی کوڕەکانی جەنگی خەریکی گەندەڵی و بەدناوکردنی هەرێمی کوردستانن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *