نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی: سوورین له‌ سەر ئەوەی كاربكه‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌ توندوتیژی دژی ئافره‌تان

مه‌سرور بارزانی: سوورین له‌ سەر ئەوەی كاربكه‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌ توندوتیژی دژی ئافره‌تان

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ رێی هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌باره‌ی توندوتیژیه‌كان به‌رامبه‌ر ئافره‌تان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: نیگەرانم لە زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژی بەرامبەر بە کچان و ژنان لە کوردستان، ئه‌مه‌ دواکەوتووییە و دژی بەها بەرزەکانی کۆمەڵگەکەمانە، بۆیە سوورین له‌ سەر ئەوەی كاربكه‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌م دیارده‌یه‌.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئەمڕۆ گوێم لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هه‌رێم گرت دەربارەی بەرەنگاربوونەوە و سنووردانان بۆ ئە‌م دیاردەیه‌، وەک برەودان بە هۆشیاری کۆمەڵایەتی و ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسا کە یەکسانی پێشدەخەن و لە ئاست داواكاری و مافەکانی ئافرەتانە، هەروەها باشترکردنی دۆخی شێڵته‌ره‌كان.

لە چەند هەفتەی داهاتوودا، میوانداری داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و گرووپەکانی کۆمەڵگەی مه‌ده‌نی ده‌كه‌م بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی ڕێگاچارەکان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان، لە پێناو ئامانجی هاوبەشمان کە کوردستانێکی سەلامەتترە بۆ هەمووان.

هاوكات ئەمڕۆ چوارشەمە 2021/5/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان کرد.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *