نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شەڕی لاهور و پافڵ گێشتووەتە ناو دژەتیرۆر و بریندار هەیە

شەڕی لاهور و پافڵ گێشتووەتە ناو دژەتیرۆر و بریندار هەیە

بەپێی زانیارییەکان لە سەرچاوەیەکی نێو هێزەکانی دژە تیرۆرەوە دەست کەوتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا تیمێکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری کە پەیوەندیی راستەوخۆیان بە سیروانی جێگری حەمە تاڵەبانییەوە هەیە، لێکۆڵینەوە لە دەستگیراوێک دەکەن کە یەکێکە لە بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەرە. بە هۆی ئەوەی تیمی لێکۆڵینەوە بە سەرپەرشتیی ئەو سیروان ناوە گومانیان هەبووە کە بەشێک لە کارەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی بە ئاگاداری و کارئاسانیی وەهاب هەڵەبجەیی، بەرپرسی هێزی تایبەتیی دژە تیرۆر بووە. لە کاتی لێكۆڵینەوەدا، پرسیاری پەیوەندیی نێوان ئەو بازرگانە و وەهاب هەڵەبجەیی لێدەکریت. وەهاب هەڵەبجەییش کە زانیاری پێدەگاتەوە بەوەی تیمی لێكۆڵینەوەی زانیاری لە لێكۆڵینەوەکانیاندا ناوی وەهابیان بردوە، راستەوخۆ تەلەفۆن بۆ سیروان دەکات و لە یەکتری تووڕە دەبن و وەهاب نیگەرانیی زۆری خۆی بەرامبەر سیروان و تیمەکەی حەمە تاڵەبانی دەردەبڕێت و دەبێتە دەمەقاڵییان لەسەر تەلەفۆن.

وەهاب هەڵەبجەیی راستەخۆ پەیوەندی بە لاهوور جەنگییەوە هەیە و سیروان و تیمەکەی حەمە تاڵەبانیش پەیوەندیی راستەخۆیان بە بافل تاڵەبانییەوە هەیە و بەشێکی ناکۆکییەکانی نێوان لاهور تاڵەبانی و بافل تاڵەبانی شۆڕبووەتەوە بۆ ناو دەزگای زانیاری و هێزەکانی دژە تیرۆر و یەکەی حەفتا.

پاش ئەوەی کە سیروان و تیمەکەی رۆژی ٢٦-٤-٢٠٢١ دەچنەوە زیندانییەکانی دژە تیرۆر بۆ درێژەدان بە لیکۆڵینەوە لە بازرگانەکەی ماددەی هۆشبەر ، وەهاب هەڵەبجەیی ئاگادار دەبێت و دەستەیەک لە هێزی تایبەتیی دژە تیرۆر بە سەرپەرشتیی سێ ئەفسەری جێمتمانەی خۆی دەچێتە سەر سیروان و تیمەکەی زانیاری و پاسەوانەکانیان چەک دەکەن و لێیان دەدەن، وەهاب خۆشی گولەیەک لە قاچی سیروان دەدات.

دوای ئەم رووداوە، لاهوور جەنگی پۆڵادی برای ئاگادار دەکاتەوە کە بە هەر جۆرێک بووە نابێت لەم رووداوە وەهاب هەڵەبجەیی ڕێوشوێنی لەگەڵدا بکرێت و دەبێت بابەتەکەی بۆ داپۆشریت و بڵاو نەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە نێو ئەفسەرەکانی زانیاری و بەشێکی دژە تیرۆر ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە وەهاب هەڵەبجەیی بە ئاگاداریی لاهوور جەنگی کارئاسانی بۆ بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکان دەکات و وەک سەرچاوەیەکی دارایی خۆیان بۆ بەهێزترکردنی پێگەی ئەمنی و حزبیی خۆیان لە بەرامبەر بافل و قوباد تاڵەبانی، بەکاری دەهێنن.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *