نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاسایشی یه‌كێتی دوو مێردمنداڵی ته‌مه‌ن 12 ساڵ و 14 ساڵ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌دات

ئاسایشی یه‌كێتی دوو مێردمنداڵی ته‌مه‌ن 12 ساڵ و 14 ساڵ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌دات

چالاكوانێك ئاشكرای كرد، ئاسایشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەشكەنجەی دوو مێردمنداڵی داوە بەبێ ئەوەی هیچ تۆمەتێكیان بەسەردا ساغ بووبێتەوە.
رەگەز كەمال، ڕێکخەری ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ئاشكرای كرد، ئاسایشی یەکێتی دوو مێردمنداڵی بەبێ تاوان ئەشكەنجە داوە، تەنانەت ”یەكێك لە مێردمنداڵەكان گوتوویەتی لە یەكەم لێدان و ئەشكەنجەدانم بێهۆش كەوتم“.

ڕوونیشی كردۆتەوە كە ئەو دوو مێردمنداڵە برای یەكترن و تەمەنیان ١٢ و ١٤ ساڵان بووە، لەسەر تۆمەتێك دەستگیر كراون و ئەشكەنجە دراون، كەچی دواتر لە لایەن پۆلیسەوە لێكۆڵینەوە كراوە و دەركەوتووە كە بێتاوانن و ئازاد كراون.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەو تاوانە لە لایەن ئاسایشی یەكێتی لە شارەدێی (هەڵەبجەی تازە) لە سنووری پارێزگای سلێمانی كراوە و بەو هۆیەشەوە باوكی مێردمنداڵەكان سكاڵای لە دژی ئاسایش تۆمار كردووە.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *