نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هاووڵاتییانی كفری سكاڵا دژی به‌رپرسانی یه‌كێتی تۆمارده‌كه‌ن ده‌ڵێن نه‌وته‌كه‌مان ده‌دزن

هاووڵاتییانی كفری سكاڵا دژی به‌رپرسانی یه‌كێتی تۆمارده‌كه‌ن ده‌ڵێن نه‌وته‌كه‌مان ده‌دزن

هاووڵاتییانی شارۆكه‌ی كفری له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له ‌به‌رانبه‌ر دزینی نه‌وته‌كه‌یان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، هاتوونه‌ته ‌ده‌نگ.

توبا حه‌سه‌ن ژنێكی شارۆكه‌ی كفرییه‌ و له‌ لابردنی نه‌وتی ناوچه‌كه‌یان ئاگاداره‌ و ده‌ڵێ: ده‌زانین كه‌ نه‌وتی ناوچه‌كه‌مان به‌ قاچاخ و ڕێی تر ده‌برێت، بۆیه‌ لای دادنووس سكاڵامان كردووه‌.

هیوا عه‌لی هاووڵاتییه‌كی تری شارۆكه‌كه‌یه‌ ده‌ڵێ: له‌ڕێی میدیا و رێكخراوه‌كانه‌وه‌ باسی ئه‌و سته‌مه‌ ده‌كرێ كه ‌له ‌كفری ده‌كرێ و هه‌مووان پێی ده‌زانین، بۆیه‌ ده‌ستمان داوه‌ته ‌واژوو كۆكردنه‌وه‌ و سكاڵا.

جگه‌ له‌ بردنی نه‌وتی ناوچه‌كه‌ بۆ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، نه‌وتی كفری به‌ چه‌ندان شێواز مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ و قاچاخی پێوه‌ ده‌كرێ. ئه‌و هاووڵاتییه‌ گوتی: هه‌موومان ده‌زانین حزبی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌ به‌رپرسه‌، واته‌ یه‌كێتی.

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *