هاووڵاتییانی شارۆكه‌ی كفری له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له به‌رانبه‌ر دزینی نه‌وته‌كه‌یان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه، هاتوونه‌ته ده‌نگ.
توبا حه‌سه‌ن ژنێكی شارۆكه‌ی كفرییه و له لابردنی نه‌وتی ناوچه‌كه‌یان ئاگاداره و ده‌ڵێ: ده‌زانین كه نه‌وتی ناوچه‌كه‌مان به قاچاخ و ڕێی تر ده‌برێت، بۆیه لای دادنووس سكاڵامان كردووه.
هیوا عه‌لی هاووڵاتییه‌كی تری شارۆكه‌كه‌یه ده‌ڵێ: له‌ڕێی میدیا و رێكخراوه‌كانه‌وه باسی ئه‌و سته‌مه ده‌كرێ كه له كفری ده‌كرێ و هه‌مووان پێی ده‌زانین، بۆیه ده‌ستمان داوه‌ته واژوو كۆكردنه‌وه و سكاڵا.
جگه له بردنی نه‌وتی ناوچه‌كه بۆ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، نه‌وتی كفری به چه‌ندان شێواز مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ و قاچاخی پێوه ده‌كرێ. ئه‌و هاووڵاتییه گوتی: هه‌موومان ده‌زانین حزبی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه به‌رپرسه، واته یه‌كێتی.