نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هۆشیار زێباری باس لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەکات

هۆشیار زێباری باس لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەکات

ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆشیار زێباری، له‌ رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه‌ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌كه‌ له‌ رێی درۆنه‌وه‌ بووبێت.

هۆشیار زێباری نووسیویه‌تی: ئه‌مشه‌و په‌لامارێكی دیكه‌ی مووشه‌كی له‌ رێی درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) كراوه‌ته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن به‌ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.

تویتەکەی هۆشیار زێباری:

ئەمشەو هێرشێکی دیکەی تیرۆرستی لە رێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر وەک هەوڵی لاوازکردنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان. وا دیارە هەمان میلیشیا کە دوو مانگ لەمەوبەر هێرشیانکرد، هێرشەکەیان ئەنجامداوە. ئەمە هەڵکشانێکی روون و مەترسیداری هێرشەکانە

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *