
گوتەبێژی فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە كە فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بانگەشەی بۆ دەكەن و بەدرۆی خستنەوە.
بزووتنەوەی گۆڕان بە فەرمی لێدوانێكی بە ناوی گوتەبێژەكەی بڵاو كردەوە و تێیدا رای گەیاند: ”رای گشتیی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە، هەواڵی وەرگرتنی بودجە یاخود هەر بڕە پارەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان یان هەر حزبێكی سیاسیی دیكە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان، زانیارییەكی ناڕاست و بێ بنەمایە“.
چاودێران پێیانوایە كە پەرلەمانتارانی گۆڕان مانگانە جگە لە مووچەكەی خۆیان، دەیان ملیۆن دینار بە ناوی پاسەوانییەوە وەردەگرن، كەچی هیچ كامێكیان پاسەوانیان بۆ خۆیان دانەناوە و پارەكە لە گیرفانی خۆیان دەنێن.