نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سوننه‌كانی عێراق كورد توانی سازش به‌ به‌غدا بكات بۆ ڕێكه‌وتن

سوننه‌كانی عێراق كورد توانی سازش به‌ به‌غدا بكات بۆ ڕێكه‌وتن

دوێنێ پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق پەسند كرا، لەوانە پشكی هەرێمی كوردستان، ئەوەیش دوای رێككەوتنی هەردوو حكوومەتی هەرێم و عێراق، سەركردەیەكی سوننە ئاماژە دەكات كە حكوومەتی هەرێم بەغدای ناچار بە رێككەوتن كرد.

د. عەلا مەكی، سەركردەی سوننە ، ڕایگه‌یاند:حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەو سیاسەتەی لەگەڵ بەغدا پێڕەوی كرد، زۆر سەركەوتووانە بوو و توانی ناچاری رێككەوتنی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بكات، كە لە بەرژەوەندیی هەموو عێراق و هەرێمی كوردستاندایە، بۆیە زۆر دڵخۆشین بەو رێككەوتنە و وەك پێكهاتەی سوننە پشتگیری لێ دەكەین.

كورد هەمیشە رۆڵی گەورەی لە عێراق و سەقامگرییەكەی هەبووە و رێككەوتنی هەولێر و بەغدا بە بەردەوام هۆكارێكی سەقامگیریی عێراق بووە، ئەو سەركردەی سوننە روونی كردەوە، ئەو رێككەوتنە دەبێتە هۆی ئەوەی ئارامیی زیاتر لە عێراق بەدی بێت، لەبەر ئەوەی حكوومەتی عێراق دەتوانێ سوود لە ئەزموونی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرێ و پێوەندیان بەردەوام بێت.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *