نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی..یەکێتی داوای لێبوردنی کردووە ئێمەش قبوڵمانکرد

پارتی..یەکێتی داوای لێبوردنی کردووە ئێمەش قبوڵمانکرد

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، داوای لێبوردنەكەی فراكسیۆنی یەكێتی قبووڵ دەكەین.

ئەمڕۆ چوارشەم 31ـی ئادار، زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئێمە وەك فراكسیۆنی پارتی، سەرجەم ئەو لێدوانانەی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی سەركۆنە دەكەین كە كۆمەڵە وشەیەكی نەشیاوی بەكار هێنا بەرانبەر بە حكوومەت.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتی، فراكسیۆنی یەكێتی بە فەرمی داوای لێبوردنی كرد، ئێمەیش ئەو داوای لێبوردنی فراكسیۆنی یەكێتی قبووڵ دەكەین.

هەروەها گوتی: پێشنیاری گەڵاڵەكردنی كۆمەڵە بڕیارێك دەكەین بۆ ئەو پەرلەمانتارانە كە بەشێوەیەكی خراپ و ئاستنزم لە پەرلەمان مامەڵە دەكەن.

ڕوونی كردەوە، پێویستە دانیشتنەكان بەشێوەیەك بەڕێوە بچن، بتوانرێ كاری پەرلەمانی بكرێ‌ و ئەو كەسانەی ئۆپۆزسیۆنن، پێویستە چاودێریی كارەكان بكەن و كاری ئۆپۆزسیۆن ئەوە نییە كە ئێستە دەیكەن.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *