نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بانکی ناوەندیی عێراق: نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر دینار شیاوە

بانکی ناوەندیی عێراق: نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر دینار شیاوە

نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر بە دینار شیاوە و ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووتری. دەشڵێت، “هەر بڕیارێک لەو بارەیەوە بدرێت، ئەوا کارەساتی ئابووری دەخوڵقێنێت”.

هەر ئەمڕۆش، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەچوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا باسی لەوەکرد، گۆڕانکاریی لە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ناکرێت. وتیشی، “لە داهاتوودا ئاستی گەشەی یەدەگی دراوی نەختینەیی عێراقی دەبینین و پێویستە چاوەڕێ بکەین”.

لە ناوەڕاستی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، بانکی ناوەندی عێراق نرخی ١٠٠ دۆلاری لە ١٢٠ هەزار دینارەوە بۆ ١٤٥ هەزار دینار بەرزکردەوە و ئەوەش کاریگەری کردە سەر کار و داهاتی هاوڵاتیان.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *