
پارتی دیموكراتی كوردستان، دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كه‌ركووك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و به‌رپرسی لقی پارتی له شاره‌كه دووپاتی ده‌كاته‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌كه “هه‌ر هه‌ولێك بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ره‌ت ده‌كرێته‌وه”.
د. محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی سێی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند: “له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كه‌ركووك، ساڵی 2007 كاتێك رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بوو، بریاری ده‌ركرد كه پۆسته‌كانی كه‌ركووك به‌پێی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بێت، ئێستا تازه سه‌رله‌نوێ راكان سه‌عید جبوری، ئه‌م نووسراوه‌ی ناردووه‌ته‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رانی ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا.
به‌رپرسی لقی سێی پارتی، گوتیشی: “كه‌ركووك داگیر كراوه، راكان سه‌عید پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، هه‌ر گۆرانكاڕییه‌كی ناشه‌رعی له‌و پۆستانه‌دا به‌بێ بوونی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بكا، كارێكی نایاسایی و خراپه و ئه‌وه كاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایه نه‌ك لایه‌نی دیكه، ناكرێت پارێزگاری سه‌پێندراو كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزییه، ده‌ست وه‌ربداته ده‌سه‌ڵاتی چاودێری، له قازانجی نه‌ته‌وه و پێكهاته‌یه‌كی دیكه.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، ئێستا به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌نجوومه‌ن پارێزگا راگیراوه و بڕیاره‌كه چووه‌ته دادگای فیدراڵی، ئه‌گه‌ر دادگا رێژه‌ی یاسایی ته‌واو بێت، ده‌بێ گرفتی ئه‌نجوومه‌ن كۆتایی پێ بێت و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا چالاك بكرێته‌وه، ناكرێت پارێزگار له‌جیاتی ئه‌نجوومه‌ن بڕیار بدات، ئه‌مه