نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هۆشدارییەکی توند لەوەزیری تەندروستییەوە بۆ هاوڵاتیان

هۆشدارییەکی توند لەوەزیری تەندروستییەوە بۆ هاوڵاتیان

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمەڕ زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەدات.

وەزیری تەندروستی رایگەیاند: “ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر زیاد بووە کە ئەمڕۆ گەیشتە 10.3%، دوو هێندی ڕێژەی سنورداری تووشبوونە کە پێویستە لە 5% زیاتر نەبێت”.

بەرزنجی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “ئەم ڕێژەیە پێشبینی دەکرێت زۆر زیاتریش بێت بە هۆی ئەوەی لەو ڕۆژانە پشووە زۆربەی تاقیگە و کلینیکە تایبەتەکان نیە بەڵکو تەنیا فریاکەوتن و سەنتەرەکانی کۆڕۆنا هەیە“.

گوتیشی: “نیگەرانین بەوەی هیچ پابەندبوونێکی بڕیارەکان پەیڕەو ناکرێت بەداخەوە بەبێ ماسک و قەرەباڵغی و بەریەککەوتن مایەی خێراتری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەبێت لە ڕۆژانی داهاتوو”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *