
لیژنەکەی پەرلەمان نیگەرانیی خۆی لە گرژییەکان و تەقەکردن بەسەر قوتابیاندا دەردەبڕێت، لەگەڵ ئەوەش داوا دەکات قوتابیان بەشێوەیەکی ئاشتییانە داوای مافەکانیان بکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، وەزیری پەروەردە چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی قوتابیان داوە:
1- لە ھەفتەیەکدا تەنھا دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێن.
2- لیژنەیەکی پسپۆڕ و شارەزا پێکھاتووە بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرام (منھج)، وەک پێشتریش ڕایانگەیاندبوو مەنهەج بە گوێرەی ڕۆژەکانی خوێندنی وەرزی دووەم دیاری دەکەن و پێش دەستپێکی خوێندنی وەرزی دووەم ئەو بابەت و بەندانەی پێویست نین ڕایدەگەیەنن .
3- بۆ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم 13 ڕۆژ مۆڵەتی دیکە دراوە بە قوتابیان.
4- داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە کەوا تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە 19ی 6 پێشبخەن بەجۆرێک 40 ڕۆژ لەبەردەم قوتابیان بێت بۆ باشتر خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی وزاری.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ڕاگەیەندراوی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان لەخۆپیشاندانی قوتابیانی ١٢ ی ئامادەیی لە پارێزگای سلێمانی:
بەداخەوە بەهۆی خۆپیشاندانی چەند ڕۆژەی قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە پارێزگای سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی ڕوویداو کار گەیشتە تەقەکردن بەسەر قوتابیاندا، ئێمە نیگەرانیمان لەم ڕووداوە ڕادەگەیەنین و لەپاڵ ئەمەشدا داواکارین قوتابیان بە ئاکاری بەرزی پەروەردەیی و نموونەیەکی جوانی داواکردنی ماف داوای مافە ڕەواکانیان بکەن و پەیامی خۆیان بگەیەنن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام لە پەیوەندیدا بووین لەگەڵ بەڕێز وەزیری پەروەردە ، بەسوپاسەوە ژمارەیەک بریاری گرنگیان داوە لە بەرژەوەندی قوتابیان وەک :
١-لە ھەفتەیەکدا تەنھا دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێن.
٢-لیژنەیەکی پسپۆڕ و شارەزا پێکھاتووە بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرام ( منھج) ، وەک پێشتریش ڕایانگەیاندبوو مەنهەج بە گوێرەی ڕۆژەکانی خوێندنی وەرزی دووەم دیاری دەکەن و پێش دەستپێکی خوێندنی وەرزی دووەم ئەو
بابەت و بەندانەی پێویست نین ڕایدەگەیەنن.
٣- بۆ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم ١٣ ڕۆژ مۆڵەتی دیکە دراوە بە قوتابیان.
٤- داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە کەوا تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە ١٩ ی ٦ پێشبخەن بەجۆرێک ٤٠ ڕۆژ لەبەردەم قوتابیان بێت بۆ باشتر خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی وزاری.
پەنا بەخوا لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا وەزارەتی پەروەردەوە وەلامی داواکاریەکەمان دەدەنەوە.
بەھیوای ئایندەیەکی گەش بۆ قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز…
عبدالسلام دۆلەمەری
سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/٣/١٩
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە