نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، پشكنینی ھەموو ئۆتۆمبێلێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان دەكرێت لە ھەر شار و شارۆچكەیەك بێت، بەڵام دەبێ بەرجەكان جێبەجێ بكەن.

دەقی روونكردنەوەی ھاتووچۆی ھەولێر:..

چەند رۆژێکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بابەتێک بڵاوبووەتەوە کە گوایە پشکنینی ئۆتۆمبێل ئەگەر لە کۆیە یان سلێمانی یان دهۆک بکرێت لە شاری هەولێر لە هاتووچۆ کاری پێناکرێت.

ئێمە لەهاتووچۆی هەولێر سەرتاپای ئەو قسە و واتەواتە رەتدەکەینەوە و پشكنین (فەحسی) هەموو بەڕێوەبەرایەتی و ئیدارە سەربەخۆکان کاری پێدەکرێت، کە ئەمەیان وەکو ئاسانکاریە بۆ هاووڵاتیانیش، بەڵام بەپێی رێنماییەکان ئێمە واڕێککەوتوین کە هەر پشکنینێک دەکرێت، بۆئەوەی رێگری بکرێت لە ساختەکاری بە دووشێوە بۆمان بنێردێت ئەویش یان بە ئیمێل لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیەکە یان بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیەکە، هەر پشکنینێک بەو دوو شێوازە هاتبێت کاری لەسەر دەکرێت لە دەرەوەی ئەمەش بەدەست هاووڵاتیەکە خۆی بیهێنێت وەکو جۆرێک لە خێراکردن لێی وەرناگیرێت.

بۆیە داوا لە گشت هاووڵاتیان دەکەین کە لە کاتی ئەنجامدانی پشکنینەکان لە دەرەوەی هەولێر رەچاوی ئەم خاڵە بکەن، بۆ ئەوەی بتوانین بەشێوەیەکی باشتر خزمەتیان بکەین.

ب هاتووچۆی هەولێر

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *