
له‌باره‌ی یاسای دادگای فیدڕاڵی له عێراق، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات.
فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له نامه‌كه‌دا داوا ده‌كه‌ن كه پره‌نسیپی هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و ته‌وافووقی له په‌سندكردنی هه‌مواری یاسای دادگای باڵای ئیتیحادی جێبه‌جێ بكرێ.
” كورد هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ن له‌م وڵاته‌دا، مێژووی نزیك دووپات ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد ھۆكاری سه‌قامگیری نیشتیمانی بوونه و ناكرێت سیاسه‌تی فه‌رامۆشكردن و په‌راوێزكردن پێڕه‌و بكرێت، چونكه بێگومان ئه‌وه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كان ناكات” له‌نامه‌كه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی پارتی وا نووسراوه.
فراكسیۆنی پارتی نووسیویانه “داوا ده‌كه‌ین مافه‌كانمان دابین بكرێن و درووستكردن و پێكھاتنی دادگا به كۆده‌نگی دادوه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كان بێت و به‌پێچه‌وانه‌كه‌شی ھه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن به‌رپرسیارییه‌تی مێژوویی و ته‌واوی لێكه‌وته‌كانی ھه‌ڵده‌گرن”.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه بڕیاره په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای دادگای فیدڕاڵی عێراق بدات و كوردیش به‌نیازه له‌به‌رانبه‌ردا یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن.