نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كه‌ركوك وێنه‌ی مام جه‌لال لادرا و ئاڵای عێراق داندرا له‌ شوێنی

كه‌ركوك وێنه‌ی مام جه‌لال لادرا و ئاڵای عێراق داندرا له‌ شوێنی

راكان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك، وێنەی جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری كۆچكردووی عێراق و سكرتێری پێشووی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لادەبات و ئاڵای عێراقی لە شوێنی دادەنێت.

دوای كۆچی دوایی تاڵەبانی، لە سەردەمی نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كۆچكردووی كەركووك، وێنەیەكی لە دەروازەی ناوەوەی باڵەخانەی پارێزگار دانرابوو، ئەمڕۆ پێنجشەم وێنەكە لادراوە و لە شوێنی ئاڵای عێراق دانراوە.

دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017، ئیدارەی سەپێنراوی كەركووك بەهەموو شێوەیەك دژایەتیی گەلی كورد دەكات، تا كار گەیشتە ئەوەی وێنەی سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق لاببا.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *