بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر دوو”گەورە تۆمەتباری” بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان بە ١٢ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە”دوای بەدواداچوون و چاودێریەکی ورد ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٠/ ۳ / ۲٠۲۱ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە هاوکاری بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەرانی سەربەبەڕێوەبەرایەتیەکەمان توانرا لە شاری هەولێر دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( ۱۲)کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی ( ۹ ) کیلۆ کریستاڵ و ( ۳ ) کیلۆگرام هێرۆیین لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ۲ ) دوو گەورە تۆمەتباری بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە تۆمەتبارەکان ناویان ( ح ، ت ، ح) و ( أ ، د ، س )ەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا”.