نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / لاهور جەنگی چی بکات باشە؟

لاهور جەنگی چی بکات باشە؟

لاهور جەنگی چی بکات باشە؟

              سەهین موفتی

لەدوای کۆنگرەی چوارەمینی یەکێتی( چۆن بەسترا، چی بوو)، ئەوە بابەتێکی نێوخۆی یەکێتییەو پەیوەندی بە دەرەوەی ئەم حیزبەوە نییە، لێ کاتێک لاهور وەک هاوسەرۆک دیاری دەکرێت، و تاهەنووکە لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی پارتی وەک پێویست نە پێشوازی لێ کراوەو نە پیرۆزباییشی لەبۆ نێردراوە، جگە لە نێچیرڤان بارزانی، کە ئەمیش پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی دە ئەستۆدایەو راستییەکەی ئەوەیە سەرۆکایەتی هەموو پرسە سیاسییەکان و پاراستنی باڵانسی نێوانی لایەنە سیاسییەکانیش بووەتە ئەرکی سەرشانی.
زۆر جار خوێندنەوەی هەڵە لەبۆ کێشەکانی پارتی و حکومەت ولاهوری جەنگی دەکرێت، و تا ئێستا نەتواندراوە راستی بابەتەکە وەکخۆی وێنا بکرێت…!
پارتی، لەسەر ئاستی سەرکردایەتی ومەکتەبی سیاسیش، و پاشان حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هیچ کێشەیەکی کەسێتییان دەگەڵ لاهوری جەنگی نییە، چی هاوسەرۆک بێت، یا تەنانەت کەسی یەکەمی حیزبەکەش بێت، یا هەر کارێک دەکات و هاوپەیمانێتی دەگەڵ هەر لایەنێک و تەنانەت پەیوەندی حیزبییانەش دەگەڵ حیزبی وڵاتانی دەرەوە هەبێت، کۆی کێشەکەی نێوان سەرکردایەتی پارتی و حکومەت و لاهور، تەنێ کێشەی نەتەوەیی و پرسی خاکفرۆشتنەو لەبیر نەچوونەوەی تەسلیمکردنی کەرکوک و دوزو ئەم ناوچانەن، کە دوای پاککردنەوەیان لە تێرۆریستانی داعش، پێشمەرگە بە خوێن و قوربانیدانی زۆر پاراستنی، بەڵام لە شەوو رۆژێکدا ئەم هاوسەرۆکە پێشەنگی و رێنیشاندەرایەتی حەسەن پلایسەکان و راکان جبوورییەکانی کردو ئەم هەموو قوربانیدانەی رادەستیان کرد..!
بۆیێ، باشترین بژاردە لەبۆ لاهۆری جەنگی، لەبری ئەوەی ئەم هەموو پارەی قاچاخچێتی دەروازە سنوورییەکان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری سەوز لە پەیج و دەزگای مێدیایی چەواشەکار خەرجبکات، ئەوا بەفەرمی دان بە خاکفرۆشیی وخیانەتەکەی دابنێت و داوای لێبوردن لەگەلی کورد بکات، و هەم ئەم هەموو پارە بەبادراوەی لە مێدیاکانیدا خەرجی دەکات دەچێتەوە بەرژەوەندی گشتی سنوورەکەو هەم سەرکردایەتی پارتیش و حکومەتی کوردستانیش بە چاوێکی دی، لەوانەشە بە ( رێزەوە ) ، دوای دانپێدانانەکە لێی بڕوانن و لاپەڕەیەکی نوێی سیاسی بۆ بکەنەوە.

بەپەلە

خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ کتێبی پێنجەمی سەرۆک مەسعود بارزانی

نوسینی: هیوا ئەحمەد مستەفا بەرگی پێنجەمی کتێبی بارزانی و بزوتنەوی ڕزگاری خوازی کورد، دەرچوو،کە باس …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *