نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند کارمەندێکی پۆلیسی ھەولێر خەڵات دەکات.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند کارمەندێکی پۆلیسی ھەولێر خەڵات دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا ،خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە چوار کارمەندی پۆلیسی هەولێر ، لە بەرامبەر دڵسۆزیی و ماندووبوون و کارامەییان لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیاندا.
سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا ، دەستخۆشی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە پێناو خزمەتکردنی کوردستان . ئاماژەی بەوەشدا کە تاکو خاوەنی کەسانی دڵسۆزی وەکو ئێوە بین ، کوردستان لە دەستێکی ئەمیندایە .
سەرۆکی حکومەت، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی ڕاسپارد بە پێدانی پێشخستن بەو کارمەندانە .

ئەمەش دەقی وتەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە :

”زۆر بەخێر بێن بەڕێزان،
ئەمڕۆ هۆکاری کۆبوونەوەمان لێرە بۆ ئەوەیە پێتان بڵێم: ڕۆژی هەینی ڕابردوو ، ویستم سەردانی شوێنێکی حکومی بکەم کە لە لایەن ئەم بەڕێزانەوە پاسەوانیی لێ دەکرا. من ئوتومبێلێکی تریشم لە گەڵ بوو . بە بێ ئەوەی ئەوان بزانن ئێمە کێین، ویستمان سەردانی ئەو شوێنە بکەین . ئەم بەڕێزانە ڕێگەیان لێ گرتین و گوتیان بە پێی ڕێنماییەکان، چوونە ژوورەوە ڕێگەپێدراو نییە. هەرچەندە ئەو برادەرانەی لە گەڵم بوون ، خۆیان ناساند و ناسنامەی خۆشیان پێشاندان، بەڵام ئەوان گوتیان ئێمە بەرپرسی خۆمان هەیە و پێویستە پرس بە بەرپرسەکەمان بکەین بۆ ئەوەی بزانین مۆڵەتتان پێ دەدرێت بچنە ژوورەوە یان نا . ئێمە نزیکەی دە خولەک تا چارەکێک چاوەڕوان بووین، تاکو دواتر ئێمەیان ناسی و ڕێگەیان پێداین سەردانی ئەم شوێنە بکەین.
بۆیە من ئەمڕۆ ویستم بانگی ئەم بەڕێزانە بکەم، بۆ ئەوەی دەستخۆشیان لێ بکەم و سوپاسیان بکەم بۆ دڵسۆزیان بەرامبەر بەو ئەرکەی لە سەرشانیانە . تاکو ئێمەش خاوەنی دڵسۆزی وەکو ئێوە بین، کوردستان لە دەستێکی ئەمین دایە. شانازیتان پێوە دەکەم بەوەی ئەرکی خۆتان جێبەجێ کردووە و تاکو دڵنیانەبوون لەوەی ڕێنماییەکان لە بەرچاوگیراون وەک ئەوەی بەرپرسەکانتان پێیگوتوون. ڕێگەتان بە ئێمە نەدا. بۆیە ئەمڕۆ بۆنیشاندانی سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ ئێوە، لە خزمەتی ئێوەدام بۆ ئەوەی سوپاستان بکەم و خەڵاتیشتان بکەم . دەستخۆشیان لێ دەکەم و شانازیتان پێوە دەکەم. زۆر زۆر سوپاس بۆ ماندووبوون و دڵسۆزیتان ”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *