دادوه‌ر رزگار حه‌مه‌ده‌مین دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان له‌بواری یاسا هه‌نگاوی زۆر باشی ناوه و په‌رله‌مانی كوردستانیش ژماره‌یه‌ك یاسای باشی ده‌كردرووه، چ له‌بواری سزایی یان باری كه‌سێتی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێگه‌ی ژن له كایه جیاوازه‌كانی له‌به‌رچاو گیراوه.
ئه‌م گوتانه‌ی رزگار حه‌مه‌ده‌مین .گوتی: له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پشتگیری له پرسی ژن كراوه و چه‌ندین رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تیش له دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان كراوه، هه‌ر ئه‌و یاسا و رێككه‌وتنانه‌شن كه له هه‌رێمی كوردستانیش ره‌نگیانداوه‌ته‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، نه‌ك به‌ته‌نیا كێشه‌ی ژنان به‌ڵكو كێشه‌ی پیاوانیش هه‌ڵه‌ی عورفییه و كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری كۆمه‌ڵێك عورفی هۆزایه‌تی و عه‌شایری، كه تا ئێستاش به‌هێزن و له وڵاتانی ناوچه‌كه هێزه‌كه‌یان له‌هی یاسا زیاتره، ئه‌مه‌ش وایكردووه، ئازادییه‌كان سنووردار بكرێن و یاساش بشكێندرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، ده‌بێت رۆشنبیری دادوه‌ران له‌و ئاسته‌دا بێت، دان به‌و راستییه‌دا بنێن كه نه له ئایین و نه له ده‌ستووریش ژن فه‌رامۆش نه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی باری كۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌و دادوه‌ره گوتی: هه‌ندێك جار له ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یاسا له‌دایك ده‌بێت و ئاستی رۆشنبیری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سه‌رچاوه‌ی ده‌ركردن و له‌دایكبوونی یاسای نوێن.