وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند بڕیارێكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ركرد و ئاماژه به‌وه ده‌دات، هه‌موو جۆره كۆڕ، كۆبوونه‌وه، گردبوونه‌وه، كۆنفرانس، بۆنه‌ى ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تی قه‌ده‌غه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/3/2021، وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، تێیدا باس له‌وه كراوه، له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى لێژنه‌ى باڵاى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، له‌پێناو پارستنى ئاسایشى ته‌ندروستى، چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركردووه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له بڕیاره‌كاندا ئه‌وه‌ى خستووه‌ته ڕوو، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه دیارى كراون.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، كه هه‌ڵمه‌ته‌كانى هۆشیاركردنه‌وه‌ى ته‌ندروستى له ته‌واوى فه‌رمانگه، دامه‌زراوه حكوومییه‌كان، ناوه‌نده‌كانى خوێندن و شوێنه گشتییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
ده‌قى بڕیاره‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ: