به‌پێ یاسایی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان 20 پاسه‌وانی هه‌یه له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ده‌بێت 5 بۆ 10 پاسه‌وانی له‌گه‌ڵدابێت، ئایا ده‌كرێت غالب محه‌ممه‌د له نێوان ئه‌و هه‌موو پاسه‌وانه‌ی هێرشی كرابێته‌سه‌ر،ئایا بۆ له‌وكاته هیچ پاسه‌وانی له‌گه‌ڵ نه‌بووه.
ئێواریلا 26ی شوباتی ئه‌م مانگه له پارێزگای سلێمانی و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی غالب محه‌ممه‌د به چه‌قۆ هێرشكرایه سه‌ری و برینداربووه، گومان له‌وه ده‌كرێت غالب محه‌ممه‌د خۆی سیناریۆی داڕشتبێت، تاكو بڵێت له‌به‌رامبه‌ر پشتیوانی خه‌ڵك لێم ده‌درێت.
ئاسۆ هاشم، پارێزەر، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) چەند پۆستێكی كردووە لەسەر ڕووداوەكە و لە یەكەمیاندا نووسیویەتی: ”پەرلەمانتاری عێراق بە یاسا، ٢٠ پاسەوانی هەیە، كوا پاسەوانەكانت، قوربانی سیناریۆت بم.
هەمان پارێزەر لە پۆستێكی دیكەشدا داوای لە پەرلەمانی عێراق كردووە، ”لێكۆڵینەوە لەو پەرلەمانتارە بكات كە چۆن بە ٢٠ پاسەوانەوە توانیویانە بە چەقۆی نینۆكبڕ لێی بدەن؟.
سەعید هەركی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیاند، كاتی ئەو پەلاماردانە سەیرە، ئینجا ”پەرلەمانتار ژمارەیەك پاسەوانی هەیە، بۆچی كەسی لەگەڵدا نەبوە؟ ئینجا ئەو سنوورەی كە پەلامارەكەی تێدا ئەنجام دراوە، كێ دەسەڵاتی هەیە؟.