
ئه‌ندامێکی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاماژه به‌وه ده‌کات که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی بودجه‌ی سلیمانییه‌وه بێده‌نگ نه‌بووه و به‌دواداچوونی کردووه، دووپاتیشی كرده‌وه، زانیاری‌یان له‌سه‌ر بودجه‌ی سلێمانی نییه.
به‌ختیار کوێخا جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕای گه‌یاند، كه زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه نییه كه بۆ سلێمانی هاتووه، به‌ڵام “گۆڕان چاو‌دێر ده‌بێت و قسه‌ی خۆشی ده‌كا”.
ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه، كه وه‌کوو گۆڕان زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه نییه، كه پاره‌ی سلێمانی چۆن خرج كراوه و به چی دراوه، “ئێمه له ساڵی 2014ـه‌وه له حکوومه‌تی خۆجێی سلێمانی به‌شدار بووین، دوای شه‌ش مانگ، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاش پێکهات، له‌و کاته‌وه بودجه نه‌ماوه و کوردستان تووشی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و سه‌ختیی دۆخی ئابووری بووه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه بودجه‌ی سلێمانی و ئه‌و پاره‌یه‌ی که بۆی هاتووه، ئه‌گه‌ر دیار نه‌بێ، دیاره به‌چی رۆیشتووه و به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵی بووه، گۆڕان له‌و رووه‌وه بێده‌نگ نابێت و نه‌شبووه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە