
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، پێشوازی له باڵیۆزی هۆڵهندا له عێراق كرد، لهو دیدارهی كه كونسوڵی گشتیی هۆڵهندا له ههولێر ئامادهی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە میشێل رێنتینار باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراقدا کرد، لە دیدارەکەدا کە هانز ئاکەربووم، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر ئامادە بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، جەختیشی لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردن و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان، سوپاسی پشتیوانیی هۆڵەندای کرد و تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکوومەت، بە تایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پەرەپێدانی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ، کە دەرفەتێکی باش هەیە هەرێمی کوردستان سوود لە توانا و شارەزایی و ئەزموونی دەوڵەمەندی هۆڵەندا وەربگرێت.
گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.