
له دوای لابردنی پاشگری ئیسلامی به كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كرا به كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره‌ی له ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵ به دووای خۆیدا هێناوه، سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ ده‌ڵێ، ده‌وڵه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام د..خ پاشگری ئیسلامی نه‌بووه.
سدیق هەورامانی، ئەندامی پێشوی سەركردایەتی كۆمەڵ،راگەیاند، حزبی ئیسلامی لە مێژووی ئیسلامدا 200 ساڵ دەبێت، دەوڵەتی پێغەمبەر (د.خ)، ناوی ئیسلامی پێوە بووە، نەخەلیفەكانیش ناوی ئیسلامیان لە دەوڵەت و حزبیان ناوە.
زیاتر گوتی، ئەگەر حزب بۆ نیشتمانە، ئەوە دەبێت پێڕەوێكت هەبێت و ئەوانەی موسڵمان نین لەگەڵتدا دەستبار بێت، دەسەڵاتیش دراوە بە ئەنجوومەنی گشتی لە سەركردایەتی ئێستە و سەركردەكانی دامەزرێنەری كۆمەڵ، هەركات پێویست بكات مادەكانی پێڕەو هەموار بكەنەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە