
سەرۆك بارزانی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی لەکار و ئەرکەکانی بۆ خواست.
بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر . لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆك بارزانی، جەختی لەهەموو پشتیوانییەکی پارێزگاری هەولێر کردەوە بۆ سەرکەوتن لەکارەکانیدا و داوایکرد بەباشترین شێوە خزمەتی سەرجەم دانیشتووان و پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر بکرێت، بەتایبەتی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت.
لای خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، سوپاسی سەرۆک بارزانی و پشتیوانیی بەڕێزیانیکرد و دڵنیاییدا کە بە هەموو شێوەیەک کار دەکات بۆئەوەی لە ئاست ڕاسپاردە و متمانە و چاوەڕوانیی جەنابیان بێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و پێشخستنی پایتەختی هەرێمی کوردستان.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە