نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / واشنتۆن: پێویستە ڕووبەڕووی میلیشیا ئێرانییەكانی عێراق ببینەوە

واشنتۆن: پێویستە ڕووبەڕووی میلیشیا ئێرانییەكانی عێراق ببینەوە

ئەمڕۆ سێشەممە نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان هێرشە تیرۆریستییەكەی دوێنێ شەوی سەر شاری هەولێری سەركۆنە كرد و رایگەیاند پێویستە ڕووبەڕووی ئەو میلیشیایانەی عێراق ببینەوە كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن.

ریچارد میڵز نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە میانی دانیشتنی ئەمڕۆی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا گوتی “پێویستە ڕووبەڕووی میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە عێراق ببینەوە، لەمبارەیەشەوە ئیدارەی سەرۆك جۆ بایدن پلانی ستراتیژی هەیە بۆ ئەوەی سەقامگیری لە عێراق بچەسپێت”.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی (ئەلحورە)ی ئەمریكی، میڵز هەروەها ئەوەشی گوتووە كە راپۆرتی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق گوزارشت لە دۆخی ئاڵۆزی ناوخۆی عێراق دەكات، لەمبارەیەوە ئەمریكا هەموو هاوكارییەك پێشكەشی دەسەڵاتەكانی عێراق دەكات.

بەپەلە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا: دەستوەردانی ئیسرائیل لە کاروباری سوریا رەوشی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاڵۆزتر دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: لەگەڵ  حکومەتی سوریا هەماهەنگیان هەیە سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *