
شارەزایەکی ئابوری گوتی ، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەم کابینەیە چەندین رێکاری گرنگی ناوە بۆ ئەوەی بتوانی پشت بەخۆی ببەستێت لەناوخۆی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەرێگەی زیادکردنی داھات وکەمکردنەوەی خەرجی ،بۆیە حکومەت سەرکەوتوو بووە لەکاری خۆی ،چونکە ئێستا بڕیاری داوە ٣٠رۆژ جارێک مووچە بدات ئەوە دەسەلمێنێت کە حکومەت لە ھەنگاوەکان سەرکەوتوو بووە .
شارەزای ئابوری وبڕیاردەری لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق نەجیبە نەجیب بۆ چرکە گوتی ، زوۆر زەرورە کە ئەو ھەنگاوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناویەتی بۆ ئەوەی داھات زیاد بکات و خەرجی کەمبکاتەوە ،چونکە حکومەت بەھێز دەکات وبۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش زۆر باشە وبۆ ئەم دۆخەش وا دەکات ھەرێمی کوردستان زوتر دۆخی خراپی ئابوری تێپەرێنێت ودۆخی ئابوری بەرەو باشتر بچێت ،چونکە ئێستا دەبینین رۆژ بەرۆژ دۆخەکە بەرەو باشتر دەچێت وگەرانەوەی باوەرییە لەخەڵک بۆ حکومەت وگرنگە کە چەند ساڵێکە پڕۆژەکان راگیراون لەھەمو بوارێک جارێکی دیکە لەم کابینەیە بەھۆی ئەو ھەنگاوە دەستیان پێکردۆتەوە ،بۆیە حکومەت لەو ھەنگاوە سەرکەوتوو بووە .
نەجیبە نەجیب گوتیشی، لەگەڵ ئەمەش ئەنجامدانی چاکسازی وشەفافیەت ونەھێشتنی گەندەڵی وبندیوار و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجە دوای چەند ساڵ ئەمانە وا دەکات کە حکومەتی نوێ شەفاف بێت وخەڵک ئاگاداری ھەموو کارەکانی حکومەت بێت ،ئەمە خاڵێکی کرنگی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە.
نەجیب باسی لەوەشکرد ، ئەم کابینەیە دەیەوێت پشت بەخۆی ببستێت وپێگەی خۆی بەھێز بکات کە ئەمەش باشترین ھەنگاوە وخاڵی دیکە بەتەمای بەغدا زۆر ھی باوەری نیە ،چونکە لەساڵی ٢٠٠٥وە تا ئێستا بەردەوام بیانوو بە ھەرێم دەگرن وبەردەوام بودجەی ھەرێم دەبرن ،بەڵام گەر لەناوخۆ پشت بەخۆمان ببەستین ئەوکات پێویستمان بەبەغدا نابێت لەڕووی ئابوری ،بەڵام پەیوەندیەکان لەگەڵ بەغدا باش دەبێت وبەردەوام دەبێت وپەیوەندیەکان ناپچرێندرێن وھەرێم نایەوێت پەیوەندی لەگەڵ بەغدا نەبێت ،بەڵام ھەرێم دەیەوێت خۆی ئیدارەی خۆی بکات لە ڕووی ئابوری.
وتیشی، حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەلماندی کە سەرکەوتووبووە لە ھەنگاوەکانی بۆ ئەوەی بتوانی پشت بەخۆی ببەستێت ئێستا بڕیاری داوە خۆی مانگانە ٣٠رۆژ جارێک مووچە بدات ،ئەمە ئەوە دەگەینێت حکومەت لەو رێکارانەی گرتۆتە بەر سەرکەوتوو بووە ،بۆیە ئەم حکومەتە ھەنگاوی زۆر گرنگی ناوە.