نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ماموستایەکی زانکۆ : شەفافیەتی سەرۆکی حکومەت وایکردووە کە خەڵکی ھیوایەکی زۆری بە حکومەت ھەبێت

ماموستایەکی زانکۆ : شەفافیەتی سەرۆکی حکومەت وایکردووە کە خەڵکی ھیوایەکی زۆری بە حکومەت ھەبێت


چاودێر وماموستایەکی زانکۆ دەڵێ: کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، لەسەرتای دەست بەکاربوونی تا ئێستا کاری گرنگیان ئەوەبووە کە شەف بوونە ،ئەو شەفافیەتەش وایکردووە خەڵکی ھەرێمی کوردستان متمانەیەکی زۆریان بەو کابینەیە ھەبێت وسەرۆکی حکومەت ھەر قسە وبڕیارێکی کردبێت بە کردەوە جێبەجێی کردووە ،ئەمەش متمانەی لەنێوان حکومەت وھاوڵاتی دروست کردووە.
چاودێری سیاسی وماموستای زانکۆ دکتۆر بوخاری عەبدوڵا بۆ چرکە گوتی ، یەکێک لەخاڵە گرنگەکانی ئەم کابینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت شەفافیەتە لەکاروقسەکانیان، وە ھەر قسە وبڕیارێک بدەن جێبەجێی دەکەن ،ئەمەش متمانە لەنێوان حکومەت و ھاوڵاتیان دروست دەکات، وە کۆبوونەوەی خەڵک لەدەوری حکومەت و پشتگیریکردن لە حکومەت دێنێتە ئاراوە، ئەمەش شەفافیەتی حکومەت دەگەینێت بۆیە لەقۆناغێک بۆ قۆناعێکی باشتر دەگوازرێتەوە لەھەمووروەکانەوە، بۆیە ئەوشەفافیەتەی حکومەت وسەرۆکی حکومەت زۆر گرنگە .
دکتۆر بوخاری عەبدوڵا گوتیشی، سەرۆکی حکومەت راستگۆیانە لەگەڵ خەڵک مامەڵە دەکات ئەمەش وای کردووە ھەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە بچێت لەھەموو رویەکەوە وکارێکی گرنگە کە سەرۆکی حکومەت بەوشێوەیە شەفاف بێت لەگەڵ خەڵکی خۆی وخەڵکیش ئێستا متمانەی زیاتریان بە حکومەت وسەرۆکی حکومەت ھەیە ،چونکە ئەوەی دەیڵێن جێبەجێی دەکەن .
بوخاری عەبدوڵا ڕوونیشی کردەوە، ئەم کابینەیە لەسەرەتاوە ھیوایەکی بەخەڵکی ھەرێمی کوردستان داوە وشەفافیەتیش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ئەوھیوایەی ھەیە بێتە دی، چونکە شەفافیەت وادەکات خەڵک ئاگاداری کارەکانی حکومەت بێت گەندەڵی نامینێت وبێ متمانەی نامینێت ،بۆیە ھەنگاوی گرنگ نراوە وبەردەوامیش دەبێت لەسەر ئەوەی ھەرێمی کوردستان بگاتە قۆناغێک کە بتوانی خۆی ئیدارەی خۆی بکات .


.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *