نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پزیشکی داهێنەری کورد ئازاد نەجاڕ دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پزیشکی داهێنەری کورد ئازاد نەجاڕ دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە پزیشکی داهێنەری کورد ئازاد نەجاڕ كرد و ستایشى داهێنانه‌كانى كرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/7 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پزیشکی کورد د. ئازاد نەجاڕ کرد کە دانیشتووی سویدە و خاوەنی چەندین داھێنانە لە بواری پزیشکیدا کە گرینگترینیان دڵێكی دەستكردە.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان دەستخۆشیی لە د.ئازاد نەجاڕ کرد و ستایشی داهێنانەکانی کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە جێگەی شانازییە پزیشکێکی کورد لە ڕێگەی داهێنانەکانی، بتوانێت لە ئاستی جیهاندا ئەو دەسکەوتە گرنگانە بەدەست بهێنێت، هه‌روه‌ها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خزمەتکردنی مرۆڤایەتیدا.

د. ئازاد نەجاڕ سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەییشی دەربڕی کە بە هەر شێوەیەک لە توانایدا بێت، خزمەتی کوردستان بکات، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی و پێشخستنی داهێناندا.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *