نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: به‌رپرسانی گۆڕان زه‌رزه‌نیشتی هۆشیار عه‌بدوڵڵا ده‌كه‌ن

به‌په‌له‌: به‌رپرسانی گۆڕان زه‌رزه‌نیشتی هۆشیار عه‌بدوڵڵا ده‌كه‌ن

هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ خۆفرۆشه‌كانی‌ كورد له‌ به‌غدا داده‌نرێ‌، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی‌ كوردستان و ته‌نانه‌ت هه‌ڵسووڕاوانی‌ گۆڕان به‌رده‌وام سه‌رزه‌نشت ده‌كرێ‌.

هۆشیار كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوو ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی‌ كوردستانی‌ كردووه‌ و هه‌وڵی‌ داوه‌ له‌ به‌غداوه‌ زۆرترین زیان به‌ر حكوومه‌ت و خه‌ڵكی‌ كوردستان بكه‌وێ‌، ئێسته‌ كاری‌ بازرگانی‌ ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌یش وایكردووه‌ خه‌ڵك متمانه‌ی‌ پێ‌ نه‌مێنێت و ته‌نانه‌ت له‌ كۆمێنتی‌ پۆسته‌كانی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

ئیسماعیل عه‌بدوڵا كه‌ هه‌ڵسووڕاوی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌ و به‌ بێژه‌ره‌كه‌ی‌ سه‌رای‌ سلێمانی‌ له‌كاتی‌ خۆپێشاندانه‌كانی‌ 17ی‌ شوبات ناسراوه‌، له‌ پۆستێكی‌ هۆشیار عه‌بدوڵا كۆمێنتی‌ نووسیوه‌ و ته‌نیا پرسیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ لێ‌ كردووه‌ كه‌ “پاسپۆڕتی‌ دۆمۆنیكا به‌چه‌نده‌؟”.

ئه‌و پرسیاره‌ی‌ ئیسماعیل ده‌رخه‌ری‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هۆشیار عه‌بدوڵا زۆر شتی‌ لێ‌ ئاشكرا بووه‌ كه‌ ره‌نگه‌ له‌ داهاتوودا هه‌مووی‌ بۆ ڕای‌ گشتیی بخرێنه‌ ڕوو.

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *