نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ناسر هه‌ركی: ئه‌مرۆ دۆخی کەرکووک و شنگال و ناوچە کوردستانییەکان لەگەڵ مستەفا کازمی تاوتوێ دەکه‌ین

ناسر هه‌ركی: ئه‌مرۆ دۆخی کەرکووک و شنگال و ناوچە کوردستانییەکان لەگەڵ مستەفا کازمی تاوتوێ دەکه‌ین

دكتۆر ناسر ھەركی بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت: بڕیارە كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 3 ى 2 ى 2021  لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی عێراق كۆبوونەوەیەك ساز بكەن.

ده‌شڵێت: مەبەست لەكۆبوونەوەكە، تاووتوێكردنی دۆخی ئەمنییە لە عێراق بە شێوەیەكی گشتی و ئەو تەقینەوانەی بەم دواییە لە بەغدا روویان داوە، كە كۆمەڵێك گۆڕانكاری لە بەرپرسە ئەمنییەكان كرا و هەوەها ھەماھەنگییش لە نێوان ھێزە عێراقییەكاندا نییە، بۆیە دەمانەوێت ھەوڵ بدەین كە كۆنترۆڵی دۆخی ئەمنی بكرێت و جگە لەوەش باسی  پرسی ئەمنیەتی ناوچە كوردستانییەكان دەكەین، بۆ ئەوەی لەسەر ئەو ناوچانە ھەماھەنگی لە نێوان ھەردوو حكوومەتدا دروست بێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، لەو كۆبوونەوەیەدا باسی رێككەوتنی شنگالیش دەكرێت، كە تاوەكو ئێستا ئەویش جێبەجێ نەكراوە.

دكتۆر ناسر ھەركی بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری په‌رله‌مانی عێراق راشیده‌گه‌ێنێت: ئەو گۆڕانكاریانەی بەرپرسە ئەمنییەكان كە رووی داوە، پێویستە روون بێتەوە لەسەر چ بنەمایەك كراوە، چونكە ئەگەر بەرپرس بگۆڕدرێت پێویستە یان كەمتەرخەم بێت، یانیش ھۆكارێك ھەبێت بۆ گۆڕینی، بۆیە بە شێوەیەكی گشتی باسی دۆخی ئەمنی لە عێراق دەكرێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *