
پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه له‌پێناو كۆده‌نگیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌وڵی داوه، رێگریشی له هه‌ر هێز و لایه‌نێك كردووه كه به ئاراسته‌ی تێكدانی خاكی كوردستان كاریان كردووه، له‌مباره‌یه‌وه كه‌مال كه‌ركووكی ده‌ڵێ: گه‌لی كوردستان هه‌میشه متمانه‌ی به دڵسۆزی و نیشتمانپه‌روه‌ریی پارتی هه‌بووه.
كه‌مال كه‌ركووكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند، پارتی دیموكراتی كوردستان ھه‌موو كات باوه‌ڕی ته‌واوی به گه‌لی كوردستان ھه‌بووه و ئێسته‌ش كه پارتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان یه‌كه‌مه، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه پارتی باوه‌ڕی به پاكی و دڵسۆزی و ھێزی له‌بن نه‌ھاتووی گه‌لی كوردستان هه‌یه.
پارتی باوه‌ڕی به پاكی و دڵسۆزی و ھێزی له‌بن نه‌ھاتووی گه‌لی كوردستان هه‌یه
ئه‌وه‌شی گوت، گه‌لی كوردستان باوه‌ڕ و متمانه‌ی ته‌واوی به دڵسۆزی و نیشتمانپه‌روه‌ریی پارتی دیموكراتی كوردستان ھه‌یه، بۆیه پارتی بۆ به‌ده‌ستھێنانی مافی ره‌وای گه‌لی كوردستان و ڕزگاركردنی خاكی كوردستان، ھیچ كات له ھیچ كه‌س و لایه‌نێك و له ھیچ ھێزێك سڵ ناكاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، پارتی حزبێكه ھه‌میشه ده‌رگای كراوه‌یه و ئاماده‌شه له ھه‌موو ده‌رگایه‌ك بدات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و خاكی كوردستان، له ماوه‌ی رابردوو كه شاندێكی پارتی سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی ده‌ست پێ كرد، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه سه‌ردانی گشت لایه‌نه كوردستانییه‌كانی كرد و بۆچوونی پارتییان به ھه‌موو لایه‌نه‌كان گه‌یاندووه له رووی خاك و نیشتمان و كۆده‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە