نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هێرشی فراوان كرایه‌ سه‌ر مەسعود عەبدولخالق به‌چه‌واشه‌كار ناوی ده‌برێت

هێرشی فراوان كرایه‌ سه‌ر مەسعود عەبدولخالق به‌چه‌واشه‌كار ناوی ده‌برێت

بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە توندی وەڵامی میدیا چەواشەكارەكەی مەسعود عەبدولخالقی جاش ڕۆژنامەنووس دەدەنەوە و داوای لێدەكەن (واز لە سیاسەتی كەری دێز بێنێت“.
پاش ئەوەی مەسعود عەبدولخالق لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەجێندای ئەو هەواڵگرییەی كە لە هاوینی ٢٠١٩دا لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا لە بارەگاكەی بیندرا، پرسیارێكی لە ڕێگەی پەیجی (ستاندارد كورد) ئاراستەی خەڵكی كردووە كە ئاخۆ لەگەڵ ئەوەدان قەوارەی هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێتەوە یاخود نا؟
لە بەرامبەردا ژمارەیەكی زۆر لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، دەزگاكە و خودی مەسعود عەبدولخالقیشیان ریسوا كردووە و داوایان لێكردووە، واز لە سیاسەتی (كەری دێز) بهینێت كە لە كوردەواریدا واباوە (كەری دێز لە شاخ خۆی هەڵدەدێرێت و دەڵێت مردنی خۆم و زەرەری خاوەنەكەم).
ئەیوب خەیات، یەكێكە لەو كەسانە و نووسیویەتی: ”ئەگەر قەوارەی هەرێم هەڵوەشێتەوە، هەموومان زەرەر دەكەین، ئەوە خەونی هەموو ناحەزانی كوردە، پێمان خۆشە سەركردەی دەسەڵات و سەركردەكان دادپەروەر و خزمەتكاری ئەو گەل و هەرێمە بن، ئێمەی هاووڵاتیش هەموومان وەفادار و ملكەچ بین بۆیان“.
سەرتیپ عەزیزیش نووسیویەتی: “دادگایی پێویستی بە هەڵوەشاندنەوە نییە، ئەوە پێی دەگوترێ سیاسەتی کەری دێز، باشە ئەوە هەڵوەشایەوە، لە کوێ دادگاییان دەکەی؟ گریمان ئەگەر ئیرادەیەک هەبێ بۆ دادگایی، ئەو ئیرادەیە یان ناوخۆییە یان نێودەوڵەتی، لە هیچیاندا قەوارەی هەرێم ڕێگر نییە لێی”.
كوردۆ عەبدوڵاش دەڵێت: “نەخێر، سەری ئەوەش دای لە بەرد کە داوای شتی وا بکات”.
هەژمارێك بە ناوی كریتیكوس توندتر هاتۆتە دەنگ و داوای لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە كە بەرامبەر بەم كارانەی مەسعود عەبدولخالق بێدەنگ نەبێت كە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەو تروسكاییە دەدات كە ٤٠ ملیۆن كورد چاوی لێیەتی.
مەریوان كۆیردیش بەكارهێنەرێكی دیكەیە و نووسویەتی: “جا بۆ قەوارەی هەرێم هەڵوەشێتەوە کورد قازانج دەکات؟ ئێران دەبینین کورد بە فەقیربوون و کۆڵبەریش کوشتنیان حەڵاڵ دەکات، تورکیاش باشترین کورد لای کوردێكی مردووە، عەرەبی عێڕاقیش لەسەر شیعە و سوننە یەکتریان پارچە پارچە کردوە، ناوچەی سونەیان کاول کردوە و ناوچەی شیعەشیان کردوە بە موتعە و زبڵدانی حوسەینی، قەوارەی هەرێم هەڵوەشێتەوە چی دەبێت؟ زۆڵە کوردیش دەزانێت چۆن ئەم هەرێمە کاول دەبێت”.
یوسف عەبدولڕەحمانیش داواكەی پەیجەكەی مەسعود عەبدولخالقی هەڵگێڕاوەتەوە و دەڵێت: “لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی عێراقدام بۆ دادگاییکردنی بەرپرسە گەندەڵەكانی عێراق، ئەگەر راست دەکەن، ئەگەر لەوێ جێبەجێ كرا، با دوایی كوردستانیش بگرێتەوە”.
جگە لەم چەند نموونەیەی ئاماژەیان پێدراوە، سەدان كەسی دیكە بە بۆچوونی جۆراوجۆر، بەشداربوون لە ئامۆژگاریكردنی مەسعود عەبدولخالق و داوایان لێ كردووە، واز لە (سیاسەتی كەری دێزە) بێنێت و ئەگەر لەم كۆتایی تەمەنەشیدا بێت، كەمێك بە هۆش خۆی بێتەوە.

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *