نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە:هەرێمێکی تر لە عێراق جیابوونەوە ڕادەگەیەنێت

بەپەلە:هەرێمێکی تر لە عێراق جیابوونەوە ڕادەگەیەنێت

ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانتارێكی عێراق دووپاتی كردەوە بەرەو راگەیاندنی هەرێمی فیدراڵی لە بەسرا هەنگاو دەنێن.

عودەی عەواد پەرلەمانتاری عێراق لەسەر پارێزگای بەسرا بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند كە سوورن لەسەر راگەیاندنی هەرێمی فیدراڵی لە بەسرا و لەمبارەیەوە دەست بە هەنگاونانی كردارەكی دەكەن، گوتیشی هۆكارەكەی ئەو زۆردارییانەیە كە حكوومەتی فیدراڵی دەرهەق بە بەسرا ئەنجامی دەدات.

عەواد ئەم قسانەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كرد و ئاماژەی بەوە دا كە تا ئێستا گوێیان لە هیچ دانوستاندنێك نەبووە لەلایەن حكوومەتەوە لەگەڵ بەسرا بكرێ بۆ بەشی ئەم شارە لە پترۆدۆلار، هەروەها لەبارەی دەسەڵاتەكانی پارێزگای بەسرا و بەدەنگەوەچوونی داواكارییەكانی دانیشتوانی.

پەرلەمانتارەكەی بەسرا پەیامێكی لە ڕێگەی میدیاكانی وڵاتەكەیەوە بە هاووڵاتییانی عێراق دا و گوتی ئەوان وا بەرەو راگەیاندنی هەرێمی بەسرا هەنگاو دەنێن، ئومێدەواریشە خەڵكانی باش پشتیوانیان بن و هاوكارییان بكەن، لە داهاتووشدا ئەوانە لەبیر ناكەن كە پشتیوانییان لێ دەكەن.

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *