
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، رای دەگەیەنێت سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە پەرۆشن بۆ چارەسەری کێشەکانی ھەولێر و بەغدا، ئاشكراشی دهكا كه ھیچ وادەیەک بۆ چوونی شاندی سیاسیی ھەریمی کوردستان بۆ بەغدا دیاری نەکراوە.
فەوزی ھەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، بە میدیاکانی راگەیاند، كه پێوستە لێکتێگەشتن و لێکنزیکبوونەوە لە نیولایەنە سیاسیەکان ههبێ بۆ چارەسەری کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا.
لە بارەی کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، ئاشكرای كرد كه “ئێمە لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان داوامان لە لایەنە سیاسیەکان کردووە بۆ کۆبونەوەیەکی فراوان”.
لە بارەی چوونی شاندی سیاسیی ھەرێمی کوردستانیش بۆ بەغدا، ئاماژهی بهوه كرد، كه ئەوە یەکێک بووه لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی فراوانی لایەنە سیاسییەکان، بەڵام “ھیچ وادەیەک بۆ چوونی شاندی سیاسیی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دیار نییە، ههر كاتێك لایەنە سیاسییەکان ئامادەییان ھەبوو و کاتەکەی دیاری کرا، شاندە سیاسییەکە دەچێتە بەغدا.
لە بارە بانگهێشتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ چەند وڵاتێک، ئاشكرای كرد كه ژمارەیەک بانگێشتنامەی بۆ ھاتووە، بهڵام ناوی ئهو وڵاتانهی ئاشكرا نهكرد كه بانگهێشتنامهیان ناردووه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە