نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كوڕه‌كه‌ی عه‌لی باپیر : كچه‌ مۆدێله‌كان ناڕۆشنبیر و کەم عەقڵن، نه‌ جوانن و نه‌ هیچ به‌هره‌یه‌كیان تێدایه‌

كوڕه‌كه‌ی عه‌لی باپیر : كچه‌ مۆدێله‌كان ناڕۆشنبیر و کەم عەقڵن، نه‌ جوانن و نه‌ هیچ به‌هره‌یه‌كیان تێدایه‌

كوڕه‌كه‌ی عه‌لی باپیر هێرش ده‌كاته‌سه‌ر كچه‌ مۆدێله‌كان
“ھەر یەکێك لەوان لەپاڵ بەرپرسێکی ورگ زل ڕاست دەبێتەوە، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دەبنە خاوەنی بزنس و سەیارەو هەوادارێکی زۆر!”
شه‌ریف عه‌لی باپیر: كچه‌ مۆدێله‌كان ناڕۆشنبیر و کەم عەقڵن، نه‌ جوانن و نه‌ هیچ به‌هره‌یه‌كیان تێدایه

شه‌ریف عه‌لی باپیر، كوڕی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هێرشێكی توندی كرده‌سه‌ر كچه‌ مۆدێله‌كان و له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بابه‌تێكی به‌ناوی “کێ بەناو-مۆدێلەکان دەردەخاو بۆچی؟” بڵاوكردوه‌ و ده‌ڵێت “ناوەناوە کەسێکی ڕوتەڵەو بێناو دەردەکەوێ، لەناکاو دەبینی دەبێتە مۆدێل و ئەو کەناڵە ژەھراویانەش لە خزمەتیدادەبن.”
كوڕه‌كه‌ی عه‌لی باپیر، كچه‌ مۆدێله‌كان به‌ “كه‌سانی فاشیل و داڕوخاو” ناوده‌بات و پێی وایه‌ كه‌ “ئەو بەناو-مۆدێلانە کەسانێکی داڕوخاو و فاشیلن لە ژیاندا، لە ڕاستیدا نە جوانن، نە ھیچ بەھرەیەکیان ھەیە بۆ دەرکەوتن، دەرخستنی جەستەشیان بەکاردێنن بۆ شاردنەوەی کەموکوڕیە مەعنەوییەکانیان”

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *