
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و زیادبوونی داهاتی ناوخۆ و چاكسازی له مووچه و كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه و ساڵێكی خۆش و داراییه‌كی باش چاوه‌ڕێی كوردستان ده‌كات.
عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێتی راگه‌یاند، هه‌موو كارێكی باش و وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست له پێناو باشبوونی دۆخه‌كه به‌رزده‌نرخێنین، به‌تایبه‌تی پرسی مه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رێگری له كاری قاچاخی و نایاسایی، هه‌روه‌ها رێكخستنه‌وه له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه داهاتییان هه‌یه.
روونیشی كرده‌وه كه ئێسته نرخی نه‌وت به‌راورد به مانگانه‌كانی رابردوو به‌رزبووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێم داهاتێكی زیاتری نه‌وتی هه‌یه، هه‌روه‌ها داهاتی ناوخۆیش زیاد بووه و پرسی رێگری له قاچاخی و كاری نایاسایی له مه‌رزه‌كان له مانگه‌كانی داهاتوو داهات زیاتر ده‌كات، ئه‌و چاكسازییه‌ی كه حكوومه‌ت ده‌ستی پێ كردووه خه‌رجی بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به بڕوای سێده‌ری زیادبوونی هه‌ردوو داهاتی ناوخۆ و نه‌وت و چاكسازییه‌كان، نه‌مانی كۆرۆنا، هه‌موو ئه‌وانه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تدایه و ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن كه حكوومه‌ت مانگانه له كاتی خۆیدا مووچه دابه‌ش بكات و به گشتیش ئه‌وانه هێمان بۆ ئه‌وه‌ی كه ساڵێكی خۆش له رووی دارایی و ئابووری چاوه‌ڕێی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات