نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرکردەیەکی یەکێتی گەندەڵەکان دژی هەنگاوەکانی چاکسازین

سەرکردەیەکی یەکێتی گەندەڵەکان دژی هەنگاوەکانی چاکسازین

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رای دەگەیەنێت كە ئەوەی دژایەتیی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بكات، ”گەندەڵە“ و هەنگاوی بڕینی مووچەی نایاسایی بە هەنگاوێكی باش وەسف دەكات.

لە ماوەی ڕابردوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان زنجیرەیەك هەنگاوی لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی نا كە بەشێكیان پەیوەندییان بە بڕینی مووچەی نایاسایی و بەشێكی دیكەشیان پەیوەندییان بە ڕێكخستنەوەی باجەكانەوە هەبوو.

لەمبارەیەوە حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاند، ”جێبەجێكردنی یاسای چاکسازی ھەنگاوێکی باشە و بە ھەموو شێوەیەک پشتگیری لە بڕینی مووچەی نایاسایی دەکەم، چونکە چاکسازی لە ھەموو بوارێكدا گرنگ و پێویستە و ناكرێت بەھۆی ئەو قەیرانەی دروست بووە، خەڵکێکی زۆر مووچەی نایاسایی وەربگرێت، بێگومان ئێمە دەمێکە درک بەوە دەکەین کە دوو مووچە و سێ مووچەی نایاسایی لەناو دامودەزگاکاندا زۆر بووە و تەنگی بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەڵچنیوە و کاتی ئەوە ھاتووە بە شێوەیەکی چڕوپڕ چاکسازی بکرێ و ھیچ مووچەیەکی نایاسایی نەمێنێت“.

هاوكات بە پێویستی زانی، جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی تەنانەت بەرپرسان و وەزیرەكان و هەموو ئەوانە بگرێتەوە كە مووچەی ناشاسستەیان پێ دەدریت و ”کاتی ئەوە ھاتووە سەرجەمی ئەو مووچانە ببڕدرێن، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەھۆی قەیرانی داراییەوە ئەرکێکی گەورەی کەوتوەتە سەرشان، دواجار ناکرێت بەھۆی ئەم قەیران و مووچە نایاساییانە، حکوومەتی ھەرێم خۆی ڕێک نەخاتەوە و چاکسازی لە مووچەی ناشایستە نەکات، بێگومان ئەگەر چاکسازی بەردەوام بێت، ئەوکاتە داھاتێکی زۆر بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە“.

حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کرد، ڕاستە لەماوەی ڕابردوودا ڕێژەیەکی زۆری مووچەی نایاسایی بڕدراوە، بێگومان ئەوە کارێکی بەشە، بەڵام ”ئەوەی دژایەتیی یاسای چاکسازی و بڕینی مووچەی نایاسایی بکات، گەندەڵە، بۆیە بە ھەموو شێوەیەک پشتگیری لە بڕینی مووچەی نایاسایی دەکەم و پێویستە حکوومەتی ھەرێمی كوردستان دەست نەپارێزێت لە بڕینی مووچەی نایاسایی، دەبێت خەڵکی بەپێی ئیشەکەی خۆی مووچەیەکی شایستەی ھەبێت، نەوەکو چەند مووچەیەکی ھەبێت“.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *