نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی و یەکگرتو کۆدەبنەوە باس لە پێوەندیەکانیان دەکەن

پارتی و یەکگرتو کۆدەبنەوە باس لە پێوەندیەکانیان دەکەن

بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بكات و كۆبوونەوەیەك لەبارەی پێوەندییەكانی نێوانیان و گفتوگۆكانی بودجە و هەڵبژاردنی ئەمساڵ باس بكرێت.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات.

باس لەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەی نێوانیان باس لە دۆخی هەرێمی كوردستان و پێوەندەییەكانی هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنەكان و بودجەی 2021ی عێراق دەكرێت.

شاندەكەی پارتی پێكهاتوون لە كاكەمین نەجار، كەمال كەركووكی، زەعیم عەلی، عەلی حوسێن و پشتیوان سادق، شاندی یەكگرتوو پێكهاتووە لە خەلیل ئیبراهیم، سەلاحەدین بابەبکر، مەحمەد هاودیانی و کەژاڵ هادی، هەروەها كۆبوونەوەكە لە مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەڕێوە دەچێت.

ئەو كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە دوێنێ‌ شاندێكی پارتی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆبوونەوە و گفتوگۆ لەسەر بودجەی عێراق كرا لەگەڵ كۆمەڵێك بابەتی تر.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *