
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دوو كچە قوتابیی ڕفاند بەمەبەستی کردنیان بە گەریلا.
سەرچاوەیەك ئاگادار لە قەزای خورماتوو، ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، دوو كچە قوتابیی كە هاوڕێی یەك بوونە لە ماڵ دەرچوونە بۆ قوتابخانە، بەڵام لەلایەن كادیرەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە ڕفێندراون بەمەبەستی بردنیان بۆ قەندیل، بۆ بوونیان بە گەریلا.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستە ڕوو کە ڕفاندنی ئەو كچانە خەڵكی خورماتووی زۆر توڕە و نیگەران كردووە لە پەكەكە.
لەمبارەوە، ڕائید فازڵ محەمەد، ئەفسەری پۆلیس لە بنكەی پۆلیسی كۆماریی شاری خورماتوو، ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ دووشەممە، دوو كچ كە خەڵكی گەڕەكی رزگاریی شاری خورماتوون، لە ماڵ چوونەتە دەرەوە بەرەو سنووری سلێمانی رۆیشتوون، پاشان لە بازگەی چوونە ژورەوە بۆ سلێمانی دەستگیرکراون و ئێستا هێنرانەوە بۆ خورماتوو”.
ڕاشیگەیاند: “كچەكان قوتابین و تەمەنیان لە نێوان 14 بۆ 15 ساڵە”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە